هەولێر ... ڕێز لە تەمەنێک بەخشینی هونەرمەندی دیار و ناوداری كوردستان " ئەحمەد سالار " دەگیرێت
هەولێر ...
ڕێز لە تەمەنێک بەخشینی هونەرمەندی دیار و ناوداری كوردستان " ئەحمەد سالار " دەگیرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.5.24، هەریەك لە پشتیوان سادق، بەرپرسی مەكتبەی ڕێكخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەركی جێگری بەرپرسی مەكتبەی ڕێكخستن، سەردانی هونەرمەندی دێرین و ناوداری کوردستان " ئەحمەد سالار"یان کرد.
لەسەردانەكەیاندا، کە لە ماڵی هونەرمەند ئەنجامدرا، لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیان پرسی و هیوای تەمەنی درێژ و لەشساغیان بۆ خواست و ئاماژەیان بەوەدا كە هونەرمەند قوتابخانەیەکی گەورەی کلتوور و شانۆی کوردییە، و ئەرکی دامەزراوە فەرمییەکانە کە هەمیشە بە ئەمەکەوە لە ماندووبوون و مێژووی پڕشنگداری پێشەنگانی هونەری بڕوانن و لەپشتیان بن.
لای خۆیانەوە، هونەرمەندی ئەحمەد سالار و خانەوادەكەی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم سەردانە و خەمخۆریی بەردەوامیان دەربڕی، کە هەمیشە لە خەمی بارودۆخی داهێنەرانی نیشتماندانە، و ئەم جۆرە سەردانانەیان وەک پاڵپشتییەکی مەعنەوی گەورە بۆ هونەرمەندان لەقەڵەمدا، کە دووپاتی دەکەنەوە خزمەتەکانیان لەبیر نەکراوە.