هه‌ولێر ... پێشوازی له‌ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمی عەمیدی مافپەروەر (عەبدولقادر محەمەد حەسەن دەلۆ) جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرا

هه‌ولێر ... پێشوازی له‌ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمی عەمیدی مافپەروەر (عەبدولقادر محەمەد حەسەن دەلۆ) جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرا

هه‌ولێر ...
پێشوازی له‌ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمی عەمیدی مافپەروەر (عەبدولقادر محەمەد حەسەن دەلۆ) جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرا

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 23_ 11_2023 له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی وەزیری ناوەخۆو لیوا تارق ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و ئەندامانی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای (هەولێر کەرکوك گەرمیان) و فەرماندە سەربازی و ئەفسەرانی ناوخۆ و بنه‌ماڵه‌ و کەس و کاری خوالێخۆشبوو" بە رێ و رەسمێکی شایستە پێشوازی له‌ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمی عەمیدی مافپەروەر (عەبدولقادر محەمەد حەسەن دەلۆ) جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر كرا، کە بە هۆی نەخۆشییەوە لە دەرەوەی وڵات گیانی لە دەستدا…
رێ و رەسمەکە بە سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکردو دواتر ئامادەبووان تاجەگولینەی ماڵئاواییان لەسەر گلکۆی خوالێخۆشبوو عەمید عەبدولقادر محەمەد دانا.
عەمیدی مافپەروەر عەبدولقادر محەممەد مرۆڤێكی كوردپه‌روه‌رو خودان شاره‌زا و ئه‌زمووندار بوو له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا و ئه‌ندامێكی چوست و چاڵاكی دامه‌زاروه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و زیاتر لە 30 ساڵ لەو دامه‌زراوه‌ سەربازیانه‌ خزمەتی کردووە .