بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.13، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و تەیب زرار شێروانی، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێوڕەسمێكدا نەبەز ئیسماعیل، وەک بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر لە شوێنى سەید سدیق کەپرانى دەستبەكاربوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە ڕۆڵی سەید سدیق کەپرانى، بەڕێوەبەری پێشووى ئەوقافدا و سوپاس و پێزانینی ئاراستە کرد، کە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا خزمەتى زۆرى بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی ئاینی کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاووى هەبووە لە پاراستن و پتەوکردنی پێکەوە ژیانی ئاینی و مەزهەبی لە سنووری پارێزگاى هەولێر و هیوای سەرکەوتنى لە کار و پۆستى ئایندە بۆخواست، لە هەمانکاتدا پیرۆزبایی لە نەبەز ئیسماعیل، کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافى ھەولێر و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئاماژەى بەهەموو پاڵپشتى و هاوکارییەکدا بۆ سەرکەوتنى کارەکارەکان.

لەکۆتایشدا، لەبەرامبەر هەوڵ و ماندوبوون و کارەکانى، پارێزگارى هەولێر بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە سەید سدیق کەپرانى کرد.