هەولێر.. یەکەمین دیداری پەیوەندی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
هەولێر..
یەکەمین دیداری پەیوەندی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.22، بەئامادەبوونی د.ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکومی و سەرۆکی بەشێک لە زانکۆکانی کوردستان و عێراق و ژمارەیەکی دیکەی لە پسپۆڕان و مامۆستایان و قوتابیان، زانکۆی تیشک لە هەولێر، یەکەمین دیداری پەیوەندی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان سازکرد.
تێیدا هەوڵەکانی ڕێکخستنی زیرەکی دەستکرد لە خوێندنی زانکۆکان و هەنگاوەکانی بەدیجیتاڵ بوون و گەشەپێدان و خۆگونجاندن لەگەڵ خێرایی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدان و پێشخستنی کۆمەڵگە و زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەلایەن پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ وەک چەند توێژینەوەیەکی زانستی پێشکەشکران و خرانە ڕوو.