جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و مرۆیی، سەردانی کەمپی حسن شامی کرد

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و مرۆیی،  سەردانی کەمپی حسن شامی کرد

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و مرۆیی، سەردانی کەمپی حسن شامی کرد.

شەممە ٢٤-٢-٢٠٢٤ ، ناز جلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، لە کەمپی حسن شام پێشوازی لە غولام ئیسحاقزای ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و مرۆیی، و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکە هەر یەک لە بۆتان صلاح الدین بەڕێوەبەری کەمپی ئاوارەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی ، و ئارمین هۆسۆ بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ، و هەریەک لە نوێنەرانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئامادەی بوون.
دوای بەخێرهاتنی میوانەکان لەلایەن ناز جلال، باسی بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و ئاوارەکانی کەمپەکان بە تایبەتی کرا . هەروەها کێشە و گیروگرفتەکانی ناو کەمپەکان و هۆکار و بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان. وە جەختکرنەوە لەسەر ئاڵۆزی ئەو دۆسیە کرایەوە.
شاندی میوان ئامادەباشی خۆیان دەربڕی بۆ پاڵپشتی کردنی ئەو دۆسیە و دواتر غوڵام ئیسحاقزای و شاندی یاوەری چەند شوێنێکی کەمپەکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکی کەمپەکە دانیشتن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و راستەوخۆ گوێ لە کێشە و گیروگرفت و نیگەرانی خەڵکەکە بگرێت.