پێشوازیکردن لە سەرۆکی حزبى سیادە
پێشوازیکردن لە سەرۆکی حزبى سیادە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.2.25، د.پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەرەفات کەرەم، نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە دووەم ڕۆژى پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە میوانان بۆ بەشداریکردن لەپرسەی خوالێخۆشبوو، پێشوازیانکرد لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبى سیادە و شێخ عاسى و شاندێکى یاوەریان.