هەولێر … کۆمپانیاکانی ژاپۆن و کۆمپانیا ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان بیروڕا لەسەر چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاڵوگۆر دەکەن

هەولێر …  کۆمپانیاکانی ژاپۆن و کۆمپانیا ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان بیروڕا لەسەر چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاڵوگۆر دەکەن

هەولێر …

کۆمپانیاکانی ژاپۆن و کۆمپانیا ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان بیروڕا لەسەر چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاڵوگۆر دەکەن

ئەمشەو دووشەممە 26-2-2024 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دیدارێکی فراوان لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو رێکخراوی جایکا لە عێراق و شاندی یاوەریان بەرێوەچوو
لە دیدارەکەدا کە سەرۆکی ژووری بازرگانی و ئەندامانی ژوورو وەبەرهێنەرو سەرمایەداران تێدا ئامادەبوون،
جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتر و کاری هاوبەش کرایەوە..
هەروەها باس لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئاژانسی جایكا لە هەرێمی كوردستان كرا، كە لە بوارە گشتییەکان رۆڵی تێدا دەگێرن، سەرەرای هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر کە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە هاوبەشە بوون …
لە لایەن خۆیانەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، و پارێزگاری هەولێر، ئاماژەیان بە گرنگیی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ شاری هەولێر كردەوە و دووپاتیان كردەوە کە هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە جێی بایەخە و هەولێر لە هەموو ڕوویەكەوە دەباتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر …
شایەنی باسە لەو دیدارەدا هەشت کۆمپانیای گەورەی ژاپۆنی لە سێکتەرە جۆراو جۆرەکان لەکەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەشداربوون .