کردنەوەى مزگەوتی "شەرەبۆتی گەورە"
کردنەوەى مزگەوتی "شەرەبۆتی گەورە"
ئەمرۆ چوارشەممە 2024.2.28، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د.عەبدولڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانى ئاینى و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16 و تەیب زرار، بەرێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی، مزگەوتی "شەرەبۆتی گەورە" کرایەوە.
جێگەى باسە، حکومەتی هەرێمى کوردستان بە دابینکردنی باشترین زەوی شایستە و پێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان پاڵپشتی لە دروسکتردنی مزگەوت، حوجرە، فێرگە و شوێنە ئایینیەکان دەکات و تەنها لە ماوەى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمدا (408) مزگەوتی دروستکراوە.