لە هەولێر ... به به‌شداری 16 وڵات و زیاتر له 120 کۆمپانیا، پیشانگایەکى تایبەتى ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و جوانکاری كرایه‌وه
لە هەولێر ...
به به‌شداری 16 وڵات و زیاتر له 120 کۆمپانیا، پیشانگایەکى تایبەتى ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و جوانکاری كرایه‌وه
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2024.2.29، به ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوه‌خۆ و ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پیاوانی كار، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هه‌ولێر، نۆیه‌مین پیشانگای ئوتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و جوانکاری ئوتۆمبێل كرایه‌وه.
لە پیشانگایه‌كه، 16 وڵات له‌وانه ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، چین، بریتانیا و زیاتر له 120 کۆمپانیا تایبەت بە بڕانده‌كانی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و جوانکاری تێدا به‌شدابوون.
له‌و پیشانگایه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئۆتۆمبیل و كه‌ره‌سه‌كانی ئۆتۆمبیل و كه‌ل و په‌لی بڕانده‌كانی كۆمپانیا جیهانیه‌كان نمایشكراون، هاوكات چه‌ندین ئۆتۆمبیلی به‌نرخی كلاسیكی نمایشكراوە و بریاره پیشانگاکە بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ بەردەوام بێت.