سەرۆکی ئەرمینیا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی

سەرۆکی ئەرمینیا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی

سەرۆکی ئەرمینیا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی

ئەمشەو پێنجشەممە 2024.2.29، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە، سەرۆکی ئەرمینیا ڤاهگن خاچاتوریان، ھەرێمی کوردستانی بە جێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.

سەرۆکی ئەرمینیا لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەردانی قەڵاتی هەولێر و کەنیسەی خاچی پیرۆزی ئەرمەنەکانی لە قەزای عەنکاوا کرد و بەر لە گەڕانەوەشی سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەروکی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ ئەو پێشكەوتن و ئارامی و پێکەوە ژیانەی لە هەرێمی كوردستان بەرقەرا.