پارێزگای هەولێر.. کۆتایی به خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بۆ خۆبەخشان هێنا
پارێزگای هەولێر..
کۆتایی به خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بۆ خۆبەخشان هێنا
ئەمرۆ پێنجشەممە 2024.3.7، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ناز جەلال، بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، کۆتایی بەخولێکی فریاگوزاری سەرەتایی، راهێنانی مرۆیی هێنراو و بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشدارانی خولەکە دابەشکرا.
پارێزگاری هەولێر، لە وتەیەکدا هیوای خواست دەرچووانی ئەم خولە، سوودێكی باشیان لەو خولە وەرگرتبێت و درێژە بە تواناكانیان بدەن، هەروەها تیشكی خستە سەر گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە لەپێناو بەهێزكردنی تواناو شارەزایی خۆبەخشان و مامەلە کردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتە چاوەرواننەکراوەكان.
جێگەی باسە، بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، ئهم خولەی بە هاوکاری و پشتیوانی ڕێکخراوی Volunteer krd كردۆتهوه. خولەکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، رۆژانه لە سەنتەری ڕاهێنانی CMTI بەڕێوەچوو، 29 خۆبەخشی پارێزگای هەولێر له كوڕان و كچان تێدا بەشداربوون، وانەکانیان لەلایەن ڕاهێنەرانی FRT و RRU پێشکەش کرا .