لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر کرایە دوو بەڕێوەبەرایەتى

لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر کرایە دوو بەڕێوەبەرایەتى

لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر کرایە دوو بەڕێوەبەرایەتى

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.3.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بە ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئارى محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى کوردستان، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەرى ئاوەڕۆى هەولێر و ڕابەر عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوى هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تیشکى خستە سەر گرنگى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى و ئەوەى دووپاتکردەوە کە لە چوارچێوەى گۆڕانکارییەکان و لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى ئاو و ئاوەڕۆکانى شارى هەولێر و کەمکردنەوەى مه‌ترسییەکانى ڕوودان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى بڕیارى جیاکردنەوەى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى دراوە، لەوبارەیەشەوە ڕۆڵی زەردەشت عەبدولخالقى وەک بەڕێوەبەرى پێشووى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەولێر، لە خزمەتکردن بە شارى هەولێر بەرز نرخاند.

هەروەها پیرۆزبایی لە ڕابەر عوسمان، وەک بەڕێوەبەرى ئاوى هەولێر و زەردەشت عەبدولخالق، وەک بەڕێوەبەرى ئاوەڕۆى هەولێر کرد و هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانیان بۆ خواستن و تەئکیدى لەوە کردەوە لەمەودوا پێویستە هەردوو بەڕێوەبەرایەتى وەک یەک تیم بەیەکەوە لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى شارى هەولێر کاربکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاوکارییەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرخستنى کارەکارەکانیان نیشاندا.

لە کۆتایشدا، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندوبوون و کارەکانى، پارێزگارى هەولێر بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بەزەردەشت عەبدولخالق کرد.