کردنەوەى مزگەوتی "حاجی مەکیە"

کردنەوەى مزگەوتی

کردنەوەى مزگەوتی "حاجی مەکیە"

دواى نیوەڕۆى ئەمرۆ پێنجشەممە 2024.3.7، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و د.عەبدولڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانى ئاینى و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و تەیب زرار، بەرێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا مزگەوتی "حاجی مەکیە" لە کۆمەڵگای نیشەجێبونی جیهان ستی بە رووی نوێژ خوێنان کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا، وێڕاى دەستخۆشی لە خێرخوازان، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی کۆمەڵگاکە کرا بۆ کرانەوەى مزگەوتەکە.