هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی هەولێر، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد
هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی هەولێر، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد
ئەمڕۆ هەینی 2024.3.8، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و وەزیری شارەوانی و وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی لقەکانی 2 و 16 و 23 و 24 پارتی و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی و چین توێژە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی نوێکردنهوهی پهیمانی سۆز و وهفاداری بۆ ڕێبازی بارزانی نهمر، لە بارزان، سهردانى مهزارى نهمرانیان كرد.
دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەمران و خوێندنی سوورهتی فاتیحه، پهیمانی سۆز و وهفاداریان بۆ ڕێبازی بارزانی نهمر دووپاتكردهوه.
پاشان د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوتەیەکدا رایگەیاند: "سۆز و پەیمانمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دووپات دەکەینەوە، کە هەمیشە بە ڕوحیەتی کوردپەروەرانە و نیشتمانپەروەرانە خزمەت بە ڕێبازی پیرۆزیی بارزانی بکەین، تاوەکو جەنابی ( سەرۆک بارزانی ) ڕابەر و سەرۆک و سەرکردەمان بێت، قەوارەی هەرێمی کوردستان هەر پارێزراو دەبێت و ئێمەش خۆمان بە پێشمەرگە و پارێزەر و داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافە دەستوری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەزانین".