پارێزگارى ههولێر و کونسوڵی ڕوسیا، چهند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قهیسهرى هەولێر بەسەرکردەوە
پارێزگارى ههولێر و کونسوڵی ڕوسیا، چهند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قهیسهرى هەولێر بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ یەکشهمه 2024.3.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، له قاوەخانەی کولتووری مەچکۆ لە شاری ههولێر، پێشوازی له ماکسیم ڕووبین، کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا، پارێزگارى هەولێر جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى ڕوسیا کردەوە و پشتیوانی لە ئەرکەکانى کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەولێر دووپاتکردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها ئومێدى خواست بەڕێزیان هۆکارێک بێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە مێژووییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەى.
لە بەرامبەردا کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەولێر، سەرسامی خۆی بە کولتوور و مێژووی دێرینی شاری هەولێر نیشاندا و خۆشحاڵ خۆى بەدیدارەکە و ئهو ئارامى و ئاسایشى و ئازادییهى کە له ههرێمى كوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى بهرقهراره دووپاتکردەوە و ستایشی پێشكەوتن و ئاوەدانی هەولێری پایتەختی كرد.
پاشان بەمەبەستى لە نزیکەوە تێکەڵ بوون بە خەڵکى شارى هەولێر و کولتوور و مێژووی شارەکە، پارێزگارى ههولێر و کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەولێر، سەردانى چهند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قەیسەرى و کەبابخانەی یاسین و چایەخانەى مام خەلیلى مێژوویى كرد.
پاشان کونسڵی گشتی ڕوسیا لە هەولێر لە خۆشەویستی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و سەرسامی بەجلی کوردی، جلى کوردى بۆ جەژنى نەورۆز بەدووریندا، تاوەکو بۆ جەژنى نەورۆز بەو جلەوە پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و کوردستانیان بکات.