ناحیەی رزگاری... هەڵمەتى چاندنى زیاتر لە 180 دار

ناحیەی رزگاری... هەڵمەتى چاندنى زیاتر لە 180 دار

ناحیەی رزگاری...
هەڵمەتى چاندنى زیاتر لە 180 دار

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.10، بەبۆنەى یادەکانى ئادار و نەورۆز و 33 ساڵەى ڕاپەڕینە شکۆدارەکەى بەهارى 1991 و لە پێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای سەنتەری ناحیەکە، بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و قائیمقامى قەزایی خەبات و بەڕێوەبەرى ناحییەى ڕزگارى و بەڕێوەبەرى شارەوانى ناحیەکە و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى ناوچەکە، هەڵمەتێکی فراوانی چاندنى (180) دار و چیمەنى دوورگەى ناوەڕاستى شەقامى سەرەکى ناحییەکە بە ڕووبەرى (1200)م2 ئەنجامدرا.

وەزیرى ئەوقاف و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشیان لە سەرپەرشتیارانى هەڵمەتەکە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستن.