لە بەرێوبەرایەتی ناسنامەی هەولێر، شوێنکى تایبەت بە منداڵان کرایەوە

لە بەرێوبەرایەتی ناسنامەی هەولێر، شوێنکى تایبەت بە منداڵان کرایەوە

لە بەرێوبەرایەتی ناسنامەی هەولێر، شوێنکى تایبەت بە منداڵان کرایەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.10، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەى و کاروباری شارستانی هەرێم و عەمید سوهێل نەجمەددین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر و جاکۆ پێرس، کونسڵى گشتى وڵاتی هۆڵەندا لە هەولێر و سەرۆک و ئەندامانى رێکخراوی NTHK ى هۆڵەندى، لە بەرێوبەرایەتی ناسنامە و کاروباری شارستانی هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا شوێنی یاریکردنی منداڵان کە لەلایەن رێکخراوی NTHK بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر و وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم دروستکراوە کرایەوە.

دواى کردنەوەى شوێنەکە، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە ریکخراوى ناوبراو و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و ئومێدى خواست هەمان بیرۆکە و پڕۆژە لە شوێنەکانى تریش لە پێناو خزمەتکردنى منداڵان کە نەوەى داهاتووی نیشتیمانن دووبارە ببێتەوە.