گوندى مام چۆغان .. کردنەوەی مزگەوتی "حاجى تكشو"

گوندى مام چۆغان .. کردنەوەی مزگەوتی

گوندى مام چۆغان ..
کردنەوەی مزگەوتی "حاجى تكشو"

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.10، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی و بەرپرسانى حزبى و حکومى ناوچەکە، لە ڕێورەسمێکدا، لە گوندى مام چۆغانى سنوورى ناحییەى کەسنەزان، مزگەوتى " حاجى تکشو حاجى قەدریە توتنچى" بەڕووى نوێژخوێنان کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی کردنەوەی مزگەوتەكەیان لە دانیشتووانی گوندەکە کرد و جەختیان لەوەکردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکارییەک، مزگەوت لە شوێنە پێویستەکان دەکاتەوە.