پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا - نەمسا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا - نەمسا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا - نەمسا کرد

ئەمرۆ سێشەممە 2024.3.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا - نەمسا کرد.

لە یدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، باسى لە ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکان لە پێسختنى کۆمەڵگادا کرد و ئەرکی قوتابیانی وەک توێژێکی کارا لەو پرسەدا بەپێویست وەسفکرد، هەروەها تیشکى خستە سەر پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیی لە هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى و دووپاتیکردەوە کە هەولێر بەدرێژایی مێژوو نموونەی بەرز و دیاری لانکەی برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەی بووە، دواتر ئاماژەى بە بەرنامەی کار و پلانی پارێزگا بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژەخزمەتگوزاییەکان لە سێکتەرە جیاجیاکا .

لەلایەن خۆیانەوە قوتابیان وێڕاى ئەوەى سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ ئەو پیشوازییەى کە لێیانکرا، خۆشحاڵى خۆشیان بەو تەبایی و پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەی لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و ئەو پێشکەوتن و ئارامى و ئاسایش لە هەولێرى پایتەخت بەرقەرار نیشاندا.