کۆتایی بە خولێکی "جی ئای ئێس" بۆ ئەندازیار و جیولۆجیان و یاریدەدەرانى ئەندازیاران هێنرا

کۆتایی بە خولێکی

کۆتایی بە خولێکی "جی ئای ئێس" بۆ ئەندازیار و جیولۆجیان و یاریدەدەرانى ئەندازیاران هێنرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.3.13، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەکى تر لە بەڕێوەبەرانى گشتیى فەرمانگەکان و شارەوانى و دام و دەزگاکانى تر، لەڕیورەسمێکدا لەهۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، کۆتایی بە خولی "جی ئای ئێس" هات کە لەلایەن ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بۆ 60 ئەندازیار و جیولۆجیان و یاریدەدەرانى ئەندازیاران سازکرابوو.

لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر بەشداربووان دابەشکرا و پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانى خولەکە پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.