هەولێر …. لە بیرەوەری ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، هەڵمەتی چاندنی 10 هەزار نەمام

هەولێر …. لە بیرەوەری ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، هەڵمەتی چاندنی 10 هەزار نەمام

هەولێر ….
لە بیرەوەری ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، هەڵمەتی چاندنی 10 هەزار نەمام

ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌ 14-3-2024 لە ڕۆژی لەدایک بوونی (بارزانی نەمر) کە ڕۆژی نەمام چاندنە، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی (پ د ك ) و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسیانی حکومی، هەڵمەتی فراوانی چاندنی 10 هەزار دار بەهەماهەنگی ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر بەبۆنەی لە دایک بوونی بارزانی نەمر لە دووساید شوقەکانی نەورۆز ئەنجامدرا …
ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر بە چاندنی دار و گوڵ لە شوێنە جیاوازەکانی دەستی پێکرد…