هەولێر … بەسەرکردنەوەی بازاری لەنگە

هەولێر … بەسەرکردنەوەی بازاری لەنگە

هەولێر …
بەسەرکردنەوەی بازاری لەنگە

ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 14-3-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری قایمقامی قەزای ناوەندو سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاری لەنگەی هەولێری بەسەر کردەوە…
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە گوێبیستی سەرنج و تێبینی دوکاندارەکان بوو، هاوکات دڵنیایی کردنەوە لەوەی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە وەک پێویست و بە بەرنامەی رێك و پێك بەرێوە دەچێت …
شایەنی باسە شەوی 27ی شوباتی 2024، لەنگەی بازاڕی هەولێر سوتا و زیانی مادی بە بەشێک لە دوکاندارەکان گەیاند.