هەولێر …. رێ و رەسمی چاندنی داری ساکورای ژاپۆنی

هەولێر …. رێ و رەسمی چاندنی داری ساکورای ژاپۆنی

هەولێر ….
رێ و رەسمی چاندنی داری ساکورای ژاپۆنی

ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 14-3-2024 لە بیرەوەری لە دایکبوونی بارزانی نەمر بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کونسولی وڵاتی ژاپۆن و قایمقامی قەزای ناوەندو سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حیزبی و حکومی، رێ و رەسمی چاندنی داری ساکورای ژاپۆنی لە پارکی ساکورا بەرێوە چوو…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند کە ۱٤ی ئاداری ۱۹۰۳ باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد (مستەفا بارزانی) لە گوندی بارزان لەدایکبووە ، ڵەدایکبوونی باوکی ڕوحی ڕوژێکی پڕشنگدار و گەشە لە مێژوی کوردایەتیدا….
ئەو رۆژەش کرایە رۆژی نەمام چاندن و سەوزکردنی دەشت و دەری کوردستان.
دووپاتیشیکردەوە بارزانی نەمر بوو بە پێشەوای کوردایەتی و هەلگری مەشخەڵی ئازادی و بیرو هەستی جوانی نەتەوایەتی کورد ، هەروەها لەماوەیێکی کورت و لە تەمەنێکی کەمدا بوبە ناسنامەی گەلێکی بێدەوڵەت.
دواتر دەستکرا بە چاندنی داری ساکورا …