هەولێر …. بەسەرکردنەوەی پارکی رووناکی و پرۆژەی دیزاین کردنەوەی بە شێوازێکی نوێ

هەولێر ….  بەسەرکردنەوەی پارکی رووناکی و پرۆژەی دیزاین کردنەوەی بە شێوازێکی نوێ

هەولێر ….

بەسەرکردنەوەی پارکی رووناکی و پرۆژەی دیزاین کردنەوەی بە شێوازێکی نوێ

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 14-3-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری قایمقامی قەزای ناوەندو سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و بەڕێوەبەری پارك و باخچەکانی هەولێر، پارکی رووناکی بەسەرکردەوە …
پارکی رووناکی، یەکێکە لەپارکە دێرین و نایابەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان و شوێنێکی سەرنجڕاکێشە کە خەڵکی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکانیان رووی تێدەکەن.
پارکەکە لەماوەی ساڵانی رابردوو لە لایەن کەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرا، بەلام ئێستا گرێ بەستەکە کۆتایی پێ هاتووەو لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرو ئەندازەی پارکەکانی هەولێر سەرپەرشتی دەکرێ…
پارێزگاری هەولێر لەمیانی بەسەرکردنەوەی پارکەکەدا جەختی لەسەر دارشتنەوەی دیزاینی نوێ بۆ پارکەکە کردەوە، بە جۆرێک ببێتە رووگەی جەماوەری و سەردانی خێزان و گەشتیارانی ناوەخۆو بیانی …