بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر.. فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" لەماڵى تورکمانى بەرێوەچوو

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر.. فیستڤاڵى یاری  سینی سنیانێ

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر..
فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" لەماڵى تورکمانى بەرێوەچوو

شەو هەینى 2024.3.15، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەیاوەرى ئارى نانەکەلى بەرپرسى لقى16 و شوان شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى تورکمان لەماڵى تورکمانى لە شارى هەولێر، فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" کە مێژوویەکی کۆنی ھەیە لەهەولێرى پایتەخت و ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان دەست پێدەکات ئەنجامدا.

جێگەى باسە، لە ھەولێری پایتەخت بەھۆی کەشێکی تایبەت و بوونی چەندین پێکھاتە و ئەو ئارامەى و ڕەوشە سەقامگیرەى هەیە بۆ پێکەوە ژیانى نێوان نەتەوەکان، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان، یاریزانانى ئەو یارییە ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی یاری سینی سنیانێ و چەندین یاریزانى دیکەش لە شارەکانى ترى کوردستان و عێراقەوە دێنە هەولێرى پایتەخت بۆ بەشداریکردن لەم یارییە، کە بەشێوەی تیم ئەنجامدەدرێت و تا نزیک پارشێو بەردەوام دەبێت.