پەیامی پارێزگاری هەولێر.. بەبۆنەی (36)مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

پەیامی پارێزگاری هەولێر.. بەبۆنەی (36)مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

پەیامی پارێزگاری هەولێر..
بەبۆنەی (36)مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ 16ی ئازاری 2024، (36 ساڵ) بەسەر كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی لە ناوچووی بەعس تێدەپەڕێت، كە لە ئەنجامیدا (5 هەزار) هاوڵاتی سڤیلی شارەكە شەهید بوون و چەندانی تریش بریندار بوون، ئەو تاوانەی بەعس کە درێژكراوەی زنجیرەی ئەو تاوانانەبوو دەرهەق بە گەلەكەمان ئەنجامیدا بە ئامانجی نەهێڵان و سڕینەوەی نەتەوەکەمان، تاوانێكی هێندە گەورە و دڕندانەبوو، هەرگیز لە بیری هیچ کوردستانییەک ناچێتەوە.

لەو یادەدا کە لە نێو یادەوەریی نەتەوەیی و نیشتمانیماندا بەئازارترینیانە، وێڕای ئەوەی سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی دادەنەوێنین، جەخت لەوەدەکەینەوە کە دەبێت حکومەتی عێراق قوربانیانی ئەم كارەساتە قەرەبوو بكاتەوە و چارەسەری پێویست بۆ بریندارانی بگرێتە ئەستۆیی و بەفەرمیش داوای لێبووردن لە گەلی کوردستان بکات.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.3.16