پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کرێکار و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕ کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کرێکار و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕ کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کرێکار و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕ کردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024.3.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و حاجی محمەد، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە، لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ کرێکار و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕی شاری هەولێر کردەوە، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە ڕێکخرابوو.

جێگەی باسە، پڕۆژەی بەربانگ بۆ ڕۆژووانان پڕۆژەیەکی خێرخوازییە و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە ڕێکیخستووە و هەموو ئێوارەیەکی مانگى پیرۆزى ڕەمەزان لە سەنتەری خانەنشینی هەولێر تاوەکو ئێوارەی جەژن بەربانگ بۆ کرێکاران و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕ سازدەکرێت و لە دوای ڕەمەزانیش ئەو پڕۆژەیە بۆ پێشکەشکردنی خواردن بە کاسبکارانی نێو بازاڕ بەردەوامە.