لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەکەی گەڕەکی ژیان چارەسەر کرا

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەکەی گەڕەکی ژیان چارەسەر کرا

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەکەی گەڕەکی ژیان چارەسەر کرا

دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە 2024.3.17، دانیشتووانی گەڕەكی ژیان لە شاری هەولێر، داوایان لە ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، گرێبەستێكی شارەوانی لەگەڵ وەبەرهێنەرێك لەبارەی پارچە زەوییەكی گەڕەكەکەیان هەڵبوەشێنێتەوە، راستەوخۆ جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانیدا بە جێبەجێکردنی داواکاریەکەیان و راگرتنی کارکردن لەسەر ئەو پارچە زەوییە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تایبەت بە پارچە زەوییەكە و مانەوەی پارچە زەوییەکەش وەک خۆی کە ناوچەیەکی سەوزاییە.

لەمبارەیەشەوە شەوی دووشەممە 2024.3.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکان ڕایگەیاند: "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدەنگ داخوازی دانیشتووانی گەڕەکی ژیانەوە چووە و فەرمانی کرد گرێبەستی شارەوانی لەگەڵ ئەو هاووڵاتییەی کە بەشێوەیەکی یاسایی قەرەبوو کرابووەوە بەهۆی زیانکردنی لە شوێنێکی دیکە، هەڵبوەشێندرێتەوە".

گوتیشی: "ئەو پارچە زەوەییەی گەڕەکی ژیان هەر بە سەوزایی دەمێنێتەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەو هاووڵاتییەی دیکەش لە شوێنێکی دیکە قەرەبوو دەکرێتەوە، کە سەرقاڵی دروستکردنی مەشتەلێک بووە لەسەر ئەو پارچە زەوییە، نەک بۆ هیچ مەبەستێکی دیکەی بازرگانی بەکارهێندرابێت".

پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند: "دوای گەیاندنی داخوازی هاووڵاتییانی گەڕەکەکە بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی سەرۆکوەزیران بەدواداچوونی بۆ ئەو کێشەیە کرد و هەرچەندە رێکارەکان بەشێوەیەکی یاسایی بەڕێوەچووبوون، بەڵام ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانیدا داخوازی هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت و گرێبەستەکە هەڵبوەشێندرێتەوە".