پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستانی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستانی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی 29ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK)، سەردانی مەکتەبی سیاسى ئەو حزبەی کرد و لەلایەن غەفور مەخموورى، سکرتێرى گشتیى و کارگێر و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پیشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان، جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە، سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان، سوپاسی پارێزگاری هەولێرکرد و خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بەڕێزیان نیشاندا.