ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە، لەبارەى دەوامى ئەمڕۆى فەرمانبەران

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە، لەبارەى دەوامى ئەمڕۆى فەرمانبەران

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە، لەبارەى دەوامى ئەمڕۆى فەرمانبەران

سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە زۆرەى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، کە لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەبارێت، لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، بڕیارماندا لە کاتژمێر 1:00ى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، لە سەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام بەکۆتا بێت و داواش لە هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکوو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

خوداى گەورە هەموو لایەک بپارێزێت

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.3.19