پارێزگارى هەولێر .. بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسندکرد

پارێزگارى هەولێر .. بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسندکرد

پارێزگارى هەولێر ..
بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسندکرد

دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر لە 2024.3.6، سەربارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بڕیاردرا بەڵێخۆشبوونى (یەک ساڵ) لە کرێى ساڵانە و (6 مانگ) لێخۆشبوون لە ڕسووماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە، کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمڕۆش یەکشەممە 2024.3.24، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2024.3.24