پارێزگاری هەولێر بەشداری ھەڵمەتێکی فراوانی خاوێن کردنەوەی (مەنهۆڵ) چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن دەبێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 28-8-2022 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرو مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگارو سەرۆکی شارەوانی هەولێر، هەڵمەتێکی گشتگیر بۆ خاوێنکردنەوەی تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، بەر لە وەرزی باران بارین لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێر دەستیپێکرد.
هەڵمەتەکە ماوەی مانگێک دەخایەنێت کە لە ڕێگەی دروستکردنی شەش تیم لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی کاریان تەنها خاوێن کردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن دەبێت.
هەفتەی یەکەم شەقامە سەرەکییەکان، هەفتەی دووەم شەقامە لاوەکیەکان و بازارەکان، هەفتەی سێیەم و چوارەم چەپەرەکانی ناو گەرەکەکان خاوێن دەکرێنەوە.
وێڕای هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر…
شایەنی باسە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوام کاری لەسەر خاوێنکردنەوەی تەواوی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن کردووە،ئەم ساڵیش بەپێی بەرنامەی ئاماژەپێکراو تەواوی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن خاوێن دەکرێنەوە. هاوکات ئەو شوێنانەی پێویستی بە ئامێری تایبەت هەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆکانی هەولێر، چارەسەر دەکرێن…