شاندێکی ھاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی ئیتحادیان کرد لە بەغدا
رۆژی 4 دیسێمبەر٢٠٢٢ شاندێکی ھاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان و دەزگای خێرخوازی بارزانی سەردانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی ئیتحادیان کرد لە بەغدا وە لەلایەن بەڕێز ئێڤان فایق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانەوە پێشوازیان لێ کران، لەکۆبونەوەکەدا دواین پێشڤەچوونە مرۆییەکان لەھەرێمی کوردستان و لە عێراق و لەناوچەکە خرانە بەرباس و گەنگەشەکردن، دۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و پێویستیە سەرەکیەکانی قۆناغەکە باس کران وە بۆ ئەمەش ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل پێشکەش بە بەڕێزیان کرا.
دواتر شاندە ھاوبەشەکە لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەھاناوەچونی مرۆیی وەزارەتەکەیان بەشدار بوون وە لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وەزارەتە پەیوەندارەکان گفتۆگۆیان کرد، بەشداربوون ھاوڕابوون کە پێویستە دۆسیەی مرۆیی لە ھەرێمی کوردستان بایەخی تایبەتی پێبدرێت وە بکرێتە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران وە سەرجەم دامەزراوەکانی تری پەیوەست بە دۆسیەکە.