پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە رەوشی تەندروستی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر عارەب عوسمان دەپرسێتەوە …

ئێوارەی یەکشەممە 21-4-2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو مامۆستا وشیار بەرێوەبەری چاڵاکی قوتابخانەکان، لەماڵەکەى خۆى سەردانی هونەرمەندی دیارى شاری هەولێر عارەب عوسمانیان کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندى پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى گۆرانى و موزیکى کوردى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست.
هاوکات ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.
جێگەی باسە ماوەیەکە هونەرمەندی دیارى بواری حەیران و گۆرانى و موزیکى شاری هەولێر عارەب عوسمان باری تەندروستی ناجێگیرە.