پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ بەشى فڕۆکەوانى هەولێر، سەرجەم بەنداو و پۆندو و پڕۆژەکانى دیکەى کەمبوونەوەی مەترسیەکانی لافاو بەسەر دەکاتەوە

پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ بەشى فڕۆکەوانى هەولێر، سەرجەم بەنداو و پۆندو و پڕۆژەکانى دیکەى کەمبوونەوەی مەترسیەکانی لافاو بەسەر دەکاتەوە

لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کشتوکاڵ و ئاودێری و دروستکردنی بەنداو و پۆندو لە پێناو کەمکردنەوەى مەترسیەکانی دروستبوونى لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر و دابینکردنی ئاسایشی ئاو، خۆراک، بە پاڵپشتی و پشتیوانی ڕاستەوخۆى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، چەندین پڕۆژەى جیاجیا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێکران لەوانە:-
*پڕؤژەى درورستکردنی بەنداوی گۆمەسپان، کە بە گوژمەى (95 ملیار دینار) دەست بە دروستکردنى کراوە لە جۆری (R.C.C) و بەرزیەکەى 70 مەتر و درێژییەکەى 513 مەترە و ڕووبەری دەریاچەی بەنداوەکە(2,253) دۆنم زەویە و لەتوانایداهەی بڕى زیاتر لە 80 ملیۆن مەترئاو سێجا کۆگا بکات و داهاتی ساڵانەی (47 ملیۆن و 839 هەزار و 221) مەتر سێجایە لە ئاوی باران و سەرچاوەکانى تر، ئەوە جگە لەوەى بەنداوەکە هۆکارێکە بۆ زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی و ئاودێری و گەشتیارى، کە لەئێستادا ڕێژەی 62%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە.
*پرۆژەى درورستکردنی بەنداوی بەستۆرە، کە بەگوژمەى (20 ملیار دینار) دەست بە دروستکردنى کراوە، جۆری بەنداوەکە خاکیە و بەرزی بەنداوەکە 30مەترە و درێژی بەنداوەکە لە رووی natural ground 320 m وە لە ئاستی crest 625m وەبەرزیەکەی لە ئاستی ڕووی دەریا (646 )m وەپانی crest 10m توانای spill way 625m3|sec ڕووبەری گلدانەوەی ئاو 1.44km2 وەبڕی 20,000,000 m3 ئاو کۆگا دەکات مە بەست لە دروستکردنی بەنداوەکە بریتیە لە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی ئاودێری کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو گەشتیاری و پاراستنی ژینگە بەخێوکردنی ماسی، کە لەئێستادا ڕێژەی 60%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە.
*پڕۆژەى درورستکردنی بەنداوی چەمرگە ، کە بەگوژمەى (4 ملیار و 300 ملیۆن دینار) دەست بە دروستکردنى کراوە، جۆری بەنداوەکە خاکیە و بەرزی بەنداوەکە 17.5 مەترەو درێژیەکەى 262 مەترە و وەپانی (crest 8m) وتوانای spill way 225 m3|se وەبڕی (1 ملیۆن و 110 هەزار) مەتر سێجا ئاو کۆگا دەکات و مە بەست لە دروستکردنی بەنداوەکە بریتیە لە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی ئاودێری و کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو گەشتیاری و پاراستنی ژینگە.کە لەئێستادا ڕێژەی 100%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە.
*پڕۆژەى درورستکردنی بەنداوی ئاقوبان، کە بەگوژمەى (8 ملیار و 960 ملیۆن دینار) دەست بەجێبجێکردنى کراوە، جۆری بەنداوەکە خاکیە و بەرزی بەنداوەک28 مەترە و درێژیەکەى 262 مەتر و بڕى (2 ملیۆن 600 هەزار) مەتر سێجا ئاو کۆگا دەکات و مە بەست لەدروستکردنی بەنداوەکە، بریتیە لە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی ئاودێری و گەشتیاری و پاراستنی ژینگە، کە لەئێستادا ڕێژەی 100%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە.
* پڕۆژەى درورستکردنی بەنداوی شەوگێر لە قەزای کۆیە، کە بەگوژمەى (5 ملیار و 630 ملیۆن دینار) دەست بەجێبجێکردنى کراوە، جۆری بەنداوەکە خاکیە (Clay core)٫ فلتەری درشت و ورد و تێکەڵە (shell) و بەرزی بەنداوەکە 23,75 مەترە و درێژیەکەى 93,64 مەترە و پانیەکەى (crest7m) و بڕی (1 ملیۆن و 300 هەزار مەتر) سێجا ئاو کۆگا دەکات، مەبەست لە دروستکردنی بەنداوەکە بریتیە لە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی و ئاودێری و گەشتیاری و پاراستنی ژینگە، کە لەئێستادا ڕێژەی 98%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە.
*پرۆژەى درورستکردنی پۆندی بنەسڵاوە، کە بەگوژمەى (3 ملیار و 900 ملیۆن دینار) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە کە بەچوارەم بەنداو دادەنرێت لەسەر ئاستی هەولێر، جۆری پۆندەکە خاکیە و بەرزیەکەى 21 مەترە و درێژییەکە 170 مەتر و وەپانی (crest 7m) و توانای spill way 208 m3|se وەبڕی (3 ملیۆن مەتر) سێجا ئاو کۆگا دەکات و مە بەست لە دروستکردنی بریتیە لە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی ئاودێری کە مکردنەوەی کاریگەری لافاو گەشتیاری و پاراستنی ژینگە، لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
ئەوە جگە لە دروستکردنى (25) پۆندى دیکە بە گووژمەی (20 ملیار دینار) کە بەتەواو بوونییان نزیکەی 11٫000,000 م3 ئاو کۆگا دەکات بۆپاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی و ئاودێری و کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لەسەر شاری هەولێر ئاودێری و ئاژەلداری وە لە هەندێ reservior پۆندەکان چەند بیرێکی قوول و بیری کەم قوول shallow .& deep well لێدراوە بەمەبەستی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی managed aquifer recharge و (13) پۆندی تر لە قۆناغی تەندەرینگە بە گووژمەی (13 ملیار دینار)ی دیکە و پاککردنەوەى زیاتر لە (300 کیلومەتر) ڕێڕەوەکانی ئاوى سروشتى باران و ئاوی قورس و فراوانکردنی کەندەکان و جێگیر کردنی سەرجەم کەندەکان لەسەر ماستەر پلانی شاری هەولێرو لادانی زیادەڕۆیی سەرکەندەکان و درووستکردنی ڕێرەوی نوێ و دروستکردنى box culvert و پردەکان و ئاوەڕۆی سندوقی، ئەوجگە لە پڕۆسەی بەردەوامی خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكان.
هەموو ئەوکارانە و چەندین پڕۆژە و کاری دیکە بەیەکەوە وایانکرد لەگەڵ ئەوەی لە ئەمساڵ ڕێژەیەکى زۆرى باران بارین لە سنووری پارێزگاى هەولێر دابارى، بەڵام مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر کەمبۆووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.4.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ بەشى فڕۆکەوانى هەولێر سەرجەم پڕۆژەکانى بەسەرکردەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر