لە هەولێر.. (29)ەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆری دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان بەڕێوەچوو
لە هەولێر..
(29)ەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆری دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.4.28، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەبدولڕەزاق عەبدولفتاح، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و د. ئیدریس محمد تاهیر، سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە کونسڵ و سەرۆک و ڕاگر و مامۆستایان و نوێنەرانی زانکۆ عەرەبییەکان و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایانى زانکۆکانی هەرێم و پسپۆڕان و قوتابیان، لە هۆڵی زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر، (29)ەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆری دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان لە نێوان زانکۆ ئەندامەکانی یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بە میوانداری زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.
تێیدا چهندین وتار و بابهتی تایبهت به پێشخستنی تواناكانی زانکۆکان و چۆنیەتی پێشخستنی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیانی زانکۆکان لهلایهن پسپۆران و شارهزایانی پێشكهش كران.