لە هەولێر .. ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەرز ڕاگیرا

لە هەولێر ..  ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەرز ڕاگیرا

لە هەولێر ..
ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەرز ڕاگیرا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.5.12، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە هەماهەنگی زانکۆی جیهان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران ڕێورەسمێکى تایبەتى سازکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پزیشک و پەرستاران ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران، دەست خۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى ڕێورەسمەکە کرد و تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و کاریگەری دیار و بەرچاووی پەرستاران لە بەهانەوەچوون و هاریکاری و یارمەتیدانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، کە گەلێک جار گیانی خۆیان کردۆتە قوربانی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتییان.