هەولێر …. 50 هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم بەرز ڕاگیرا

هەولێر ….  50 هەمین ساڵیادی  شەهیدکردنی لەیلا قاسم بەرز ڕاگیرا

هەولێر ….

50 هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم بەرز ڕاگیرا

ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 12-5-2024 بە ئامادبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەشێکی بەرچاو لە کادیران و کەسایەتی و چین و توێژەکان و سکرتێر و ئەندمانی مەکتەبی سکرتاریەتی ئافرەتان و خانەوادە و کەس و کاری شەهید، ڕێورەسمی 50 ساڵەی شەهیدکردنی لەیلا قاسم لە مەکتەبی سکرتایەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، وێرای كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، چەندین وتار لە بارەی خەبات و تێکۆشانی شەهید لەیلا قاسم پێشکەش کران، هەر بەو بۆنەیەوە پەردە لەسەر پەیکەری ئافرەتی ئازاد هەڵدرایەوە …
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە ڕژێمی بەعس بە مەبەستی تۆقاندن و چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و ڕۆشنبیرانی كورد، دوای دەستگیرکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی ڕاستەوخۆ لە دادگایی کردنێکی نا دادپه‌روەرانە، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ لەیلا قاسم و ھاوڕێكانی دەركرد، ئەوە بوو لە كاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژی 12ی ئایاری 1974 لەیلا قاسم بە جلی کوردی و ھەر چوار ھاوڕێكەی بە ناوەکانی جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان لەسێدارە دران.