هەولێر …. لە عەنکاوە، جێبەجێکردنی سیستەمی ئایزۆی کارگێری نێودەوڵەتی
هەولێر ….
لە عەنکاوە، جێبەجێکردنی سیستەمی ئایزۆی کارگێری نێودەوڵەتی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-6-2024، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر و رامی نوری عودیش، قایمقامی عەنکاوه، لە ڕێوڕەسمێکدا جێبەجێکردنی
سیسته‌می ئایزۆی كارگێڕی نێوده‌وڵه‌تی له قایمقامییه‌تی عه‌نكاوه راگه‌یه‌ندرا.
جێی باسە عه‌نكاوه یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی كارگێڕیی سەر ئاستی هه‌رێمی كوردستانە بووه‌ته خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئایزۆی نێوده‌وڵه‌تی کارگێری.
پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عه‌نكاوه راگه‌یه‌ندرا، به‌شێكه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هاوكاری كردنی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له میانی راییكردنی كاروباری رۆژانه‌یان، كه هه‌میشه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئامانج و هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كارئاسانی كردنی كاروباره‌كانی هاووڵاتیانە، به شێوه‌یه‌ك له ماوه‌یه‌كی كورتدا مامه‌ڵه‌كانیان لە تەواوی فەرمانگەکانی دەوڵەت رایی بكرێت.
پاشان پارێزگاری هەولێر تەواوی بەشەکانی قایمقامیەتی عەنکاوەی بەسەر کردەوە، داوای لە فەرمانبەران کرد هاوکاری هاووڵاتیان بکەن و تەواوی کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان ئەنجام بدرێت.