داره‌توو.. به گوژمه‌ی دوو ملیار و 422 ملیۆن و 341 دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن و دروستکردنی شەقامێكی 30 مه‌تری به ئاوه‌ڕۆوه دانرا
داره‌توو.. به گوژمه‌ی دوو ملیار و 422 ملیۆن و 341 دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن و دروستکردنی شەقامێكی 30 مه‌تری به ئاوه‌ڕۆوه دانرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه8-7-2024، هه‌ریه‌ك له ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و قایمقامی بنه‌سڵاوه و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه و شاره‌وانی داره‌توو و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رپرسانی حكوومی، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن و دروستکردنی شەقامێكی (30) مەتری بەدرێژایی (3) كیلۆمه‌تر لەگه‌ڵ ئاوەڕۆی لولەیی دانرا، کە گەڕەکی ژین بە گوندی باغه‌مرەفه‌ندی دەبەستێتەوە.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه (2.422.341.000) دیناره و له‌ماوه‌ی 270 رۆژدا ته‌واو ده‌كرێت.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی داره‌توو و گه‌ڕه‌كی ژین و گوندی باغه‌مره‌فه‌ندییه و گرفتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و ئاسانكاری هاتووچۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه رایگه‌یاند، خۆشحاڵین به دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی نۆژەنکردنەوە فراوانکردن و دروستکردنی شەقامێكی (30) مەتری بەدرێژایی (3) كیلۆمه‌تر به ئاوەڕۆكه‌یه‌وه له گەڕەکی ژین و به‌ستنه‌وه‌ی بە گوندی باغه‌مرەفه‌ندی، كه سوود به گه‌ڕه‌كه‌كه و داره‌تووش ده‌گه‌یه‌نێت.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست ده‌كات و وێڕای رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له وه‌رزه‌كانی بارانباریندا.
دووپاتیشیكرده‌وه، ناحیه‌ی داره‌توو به‌رده‌وام جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بین به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه هه‌ژارنشینن.