دەستکرا بە قیڕتاوکردنی ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە (سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە)

دەستکرا بە قیڕتاوکردنی  ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە (سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە)

دەستکرا بە قیڕتاوکردنی ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە (سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە)

لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر هاووڵاتییان و گەیاندنی پڕۆژەکان بەشێوەیەکی یەکسان لەسەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکان، رۆژی دووشەممە 2024.7.8، بە گوژمەى (7 ملیار و 698 ملیۆن و 562 هەزار دینار)، دەستکرا بە قیڕتاوکردنی ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە (سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە)ی سنوورى ناحییەی بالیسان سەر بە قەزایی شەقڵاوە.

درێژایی ڕێگاکە (23.5) کیلۆمەترە و، بریتیە لە هەڵگرتنى هەموو ڕێگاکە و ڕاخستنی (5 چین) لە تێکەڵە و ڕاخستنی (2 چین) لە بەردی شکاو، پاشان دووبارە فەرشکردنەوەى بە هەردوو چینى قیڕکردنى جۆرى ستابلایزەر و بایندەر.

ئەم پڕۆژەیە جگەلەوەی پڕۆژەیەکی ستراتیجی گرنگە و هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە هەمانکاتدا خزمەتێکی زۆر پێشکەش بە هاتووچۆی هاوڵاتییانی دەڤەرکە دەکات.