هه‌ولێر.. یادی 52 ساڵه‌ی ژیانئاوایی سه‌ركرده و شۆڕشگێر نافیز جه‌لال حه‌وێزی به‌ڕێوه‌چوو
هه‌ولێر.. یادی 52 ساڵه‌ی ژیانئاوایی سه‌ركرده و شۆڕشگێر نافیز جه‌لال حه‌وێزی به‌ڕێوه‌چوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7- 2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16ـی پارتی و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی ئایینی و ئەدیبان و ڕۆشنبیران و مێژوونووسان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەرکردە نافیز جەلال، یادی 52 ساڵەی ژیانئاوایی سیاسەتمەدار و سەرکردە نافیز جەلال کە لە لایەن دەزگای کولتووری (یاد) ڕێکخرابوو، لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو.
لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێک وێڕای دەستخۆشی لە دەزگای کولتووری (یاد) بۆ رێکخستنی ئەو یادە، پارێزگاری هەولێر سەرکردە نافیز جەلال حەوێزیی بە بەشێک لە شانازییەکانی کوردستان وەسفکرد.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، سه‌ركرده و شۆڕشگێر نافیز جەلال نەوە دوای نەوە ناوێكی پرشنگداره و هه‌میشه به زیندوویی له یاده‌وه‌رییه‌كانمان دەمێنێتەوە.
گوتیشی، سه‌ركرده نافیز جەلال خاوەن پێگەیەکی سیاسیی گرنگ بوو و جێگەی باوەڕی جەنابی بارزانی نەمر بوو و یەکێک بووە لە گفتوگۆكاره كاریگه‌ره‌كانی كورد و ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له ئیمزاكردنی رێککەوتننامەی 11ی ئادار.
دواتر وتاری خانەوادەی سەرکرده نافیز جەلال لەلایەن ناسک نافیز جەلال پێشکەشکرا و تێیدا ئاماژە بە وێستگە و قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوبراو کرد.
دواتر ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریی سەرکردە نافیز جەلال کرد، کە لە چەندین قۆناغدا شاندی دانوستکاری کورد و شۆڕشەکانی گه‌لی کورد بووە.
دواتر چه‌ند په‌نێلێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی دیار تایبه‌ت له‌باره‌ی ژیانی سه‌ركرده نافیز جه‌لال حه‌وێزی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ركرده نافیز جه‌لال حه‌وێزی له كۆیه له ساڵی 1921 له دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له كۆیه ته‌واوكردووه.
له‌ساڵی 1963 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن كردووه و وه‌ك سیاسییه‌ك و گفتوگۆكارێكی دیار ده‌ركه‌وتووه، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له گفتوگۆكانی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر و حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان عارف سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق.
نافیز جه‌لال له‌و كاته‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێك كێشه‌ی سنووری له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و شنگال له رێگه‌دابوو، له 10ـی ته‌مووزی 1972 له گوندی (داره‌مان)ـی باكووری كه‌ركووك تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و به سه‌ختی بریندار بوو و بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له رۆژی دواتر 11ـی ته‌مووز گیانی له‌ده‌ستدا و له كۆیه ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردرا.