شەقڵاوە .. کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانى (ئازادی و کاوانیان)
شەقڵاوە ..
کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانى (ئازادی و کاوانیان)
لە چوارچێوەى گەیاندنى خزمەتگوزارییە پێویستیەکان بەو جێگە و شوێنانەى پێویست دەکات ئاوڕی زیاتریان لێبدریتەوە، لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا، لە سنوورى قەزایی شەقڵاوە دەستکرا بە پڕۆژەى کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانى هەردوو گەڕەکى (ئازادی و کاوانیان) لەلایەن تیمەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى قەزاکە.