هه‌ولێر ... بیره‌وه‌ری ده ساڵه‌ی جینۆسایدی ئیزیدیه‌كانی به‌رز راگیرا
هه‌ولێر ...
بیره‌وه‌ری ده ساڵه‌ی جینۆسایدی ئیزیدیه‌كانی به‌رز راگیرا
ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 3_8_2024 له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر, بیره‌وه‌ری ده ساڵه‌ی جینۆسایدی ئیزیدیه‌كان كرایه‌وه ...
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك رێزلێنان له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته، له به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر, هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت و مسعود كاره‌ش جێگری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندو ستافی پارێزگا به ته‌واوی دام‌و ده‌زگاو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی, پێنج خوله‌ك بێ ده‌نگیان نواند .
شایه‌نی باسه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه بۆ سه‌ر شنگال, زیاتر له پێنج هه‌زار كوردی ئێزدی كوژران و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 745 منداڵ بێ‌دایك و باوك بوون. هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه، زیاتر له 325 هه‌زار ئێزدیی ئاواره بوون. به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ئێزدییه ڕفێندراوه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه، 135 هه‌زار و 860 كوردی ئێزدی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها 189 هه‌زار و 337 كه‌سیش ئاواره‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی باشووری كوردستان بوون و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیش كۆچبه‌ری وڵاتان بوون.