هەولێر ... لە بیرەوەری 10 ساڵەی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان، کتێبێک ناسێنرا
هەولێر ...
لە بیرەوەری 10 ساڵەی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان، کتێبێک ناسێنرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.8.4، بە ئامادەبوونى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و ئاریان سلاح الدين، بريكارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و کونسڵ و نێردە و نوێنەرانى وڵاتان لە هەولێر و نووسەر و ڕۆشنبیران، لە ڕێوڕەسمێکدا لە بیرەوەری 10 ساڵەی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان، کتێبێکی وێنەیی فۆتۆگرافى هونەرمەند "ڕۆستەم ئاغەلە" کە گۆڤاری Kurdistan Chronicle پشتیوانی چاپکردنی کردووە ناسێنرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕاى ناساندنى کتێبەکە، تیشک خرایە سەر کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لەلایەن تیرۆرستانى داعش و هاوکات سوپاسی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا لە جەنگی دژى داعش و جەخت لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنی شنگال و هاوکاریی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرایەوە بۆ ئەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.