مه‌لائۆمه‌ر .. به گوژمه‌ی (495 ملیۆن دینار) دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و قیرتاوكردن
مه‌لائۆمه‌ر ..
به گوژمه‌ی (495 ملیۆن دینار) دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و قیرتاوكردن
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر، به گوژمه‌ی (495 ملیۆن دینار) له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و قیرتاوكردن له سنووری شاره‌وانیی مه‌لائۆمه‌ر.
پڕۆژەکە لەئیستادا دەست بە جێبەجێکردنى کراوە و لە داهاتوویه‌كی نزیكدا دەست دەکرێت بە قیرتاوکردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كان، به ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه، ئاسانكاری زۆر پێشکەش بە هاتوچۆی هاوڵاتییان دەکات.