کەسنەزان .. قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێک

کەسنەزان .. قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێک

کەسنەزان ..
قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێک

لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە پێناو باشترکردنی ڕێگاوبانەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ، بە گوژمەی (133 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکان، دەستکرا بە قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێک بە درێژی (8,100 مەتر دووجا) لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی کەسنەزان.