دارەتوو.. دروستکردنی شەقام و دانانی ئاوەڕۆی لولەیی لە گەڕەکی ژین
دارەتوو..
دروستکردنی شەقام و دانانی ئاوەڕۆی لولەیی لە گەڕەکی ژین
لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە پێناو باشترکردنی ڕێگاوبانەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتییان و پەنخواردنەوەی ئاو، دەستکرا بە دروستکردنی شەقامێکی (20 مەتری) و دانانی ئاوەڕۆی لولەیی قەبارە (90 سم) بۆ هەردوو لای شەقامەکە بەدرێژایی (100 مەتر) لەکەرتی دووهەزاری گەڕەکی ( ژین ) لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوو لە سەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی بە گوژمەی (92 ملیون دینار).