هەولێر ... لە شوێنی گوندی ڕەشکین گەورەترین پارک لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت

هەولێر ... لە شوێنی گوندی ڕەشکین گەورەترین پارک لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت

هەولێر ...
لە شوێنی گوندی ڕەشکین گەورەترین پارک لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی، بە گوژمەی ( 15 ملیار دینار ) لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا، پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.

پڕۆژەکە لەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت:

1- پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر.

2-دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل .

3-دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن.

4- دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری.

5- دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا.

6- لێدانی بيرى ئاو بەقووڵی 500 مەتر.

7- كارى سيستمى كارەبا و سيستەمى ڕووناککەرەوەی پڕۆژەکە.

8- سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشە سەوز و دەیان هەزار گوڵ.