پارکی پێشمەرگە لە ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، پیشانگایەکی هاوبەش بۆ وێنەکانی بارزانی نەمر کرایەوە
پارکی پێشمەرگە
لە ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، پیشانگایەکی هاوبەش بۆ وێنەکانی بارزانی نەمر کرایەوە
ئەمرۆ هەینی 14.3.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەردۆستان، لە پارکی پێشمەرگە لە ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی مەڵبەندی گشتی بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر، پیشانگایەکی هاوبەشی بۆ وێنەکانی بارزانی نەمر بۆ هونەرمەندان ( راز دلێر و رۆژ دلێرو رەوەند دلێر کردەوە…
سەرجەم وێنەکان تایبەت بوون بە بارزانی نەمرو خەباتی نەپساوەی لە پێناو شکۆی نەتەوەیی کوردو کوردستان …